لە قوتابخانەیەکی فەڕەنسا مەڕەکان وەک خوێندکار ناونوس کران

- 5/9/2019 5:24:00 PM 2705 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی بەرپرسانی دێیەكی فرەنسا بڕیاریاندا بەهۆی كەمی ژمارەی خوێندكارەوە وانەیەك لە قوتابخانەی دێیەكە دابخەن، جوتیارێك 15 مەڕی وەكو خوێندكار ناونوس كرد.

بۆ زیادكردنی ژمارەی خوێندكاران مەڕەكانی ناونوسكرد


پاش ئەوەی بەهۆی دابەزینی ژمارەی خوێندكارانیەوە بەرپرسانی دێی كرێ-ئێن بێللێدۆن لە رۆژهەڵاتی فرەنسا پلانی داخستنی وانەیەك لە قوتابخانەی ژولس فێغی-یان بڵاوكردەوە، جوتیارێكی ئەو دێیە بڕیاریدا بەشێك لە مەڕەكانی لەو قوتابخانەیە ناونوس بكات.

بە 50 مەڕەوە لە مەراسیمی مامۆستایان و خوێندكاران بەشداریكرد 


ژمارەی خوێندكارانی وانەیەك لە قوتابخانەی ژولس فێغی لە 266 خوێندكارەوە بۆ 261 خوێندكار دابەزیوە و ئەوەش بوەتە هۆی گردبونەوەی زیاتر لە 200 مامۆستا و خوێندكاری ئەو قوتابخانەیە لەبەردەم قوتابخانەكەدا، لەمیانی بەڕێوەچونی مەراسیمی گردبونەوەكەدا و بە مەبەستی روبەڕوبونەوەی بڕیاری داخستنی خوێندنگەكە "مایكڵ جێرەرد" بە 50 مەڕەوە بەشداریكرد.

بە ئامادەبونی پارێزگاری ناوچەكە مەڕەكان ناونوس كران


15 مەڕ بەپێی بەڵگەنامەی لەدایكبونیان و بە ئامادەبونی جۆن لۆی مای، پارێزگاری ناوچەكە ناونوسكران، كە بەپێی هەواڵەكە ئەو پارێزگارە هەمیشە پشتگیری لە دانەخستنی وانەكانی خوێندن كردوە،هاوكات منداڵانی ناوچەكە لە مەراسیمەكەدا چەندین دروشمیان بەرزكردبوەوە و لە هەندێكیاندا نوسرابو "ئێمە مەڕ نین".

دێی كرێ-ئێن بێللێدۆن 11 وانەی تێدا دەخوێندرێت و لەئێستادا یەكێك لەو وانانە بەهۆی كەمی خوێندكارەوە لەژێر هەڕەشەی داخستندایە، ئەوە لەكاتێكدایە بەشێوەیەكی گشتی بەهۆی كەمی خوێنكارەوە وانەكانی خوێندن لە خوێندنگەكانی فرەنسا دادەخرێن و بەرپرسان دەڵێن پێویستە ژمارەی خوێندكاران رێژەكەی دیاریكراوبێت.


نیشانەکردن :

#فه‌ڕه‌نسا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP