ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەش دەکرێت

- 5/9/2019 9:25:00 AM 39948 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت.

دوای تێپەڕبونی پێنج مانگ تا ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها دو موچەی ئەمساڵی دابەشکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی مانگە لە پارەی نەوتی فرۆشراو لە بەغداوە 452 ملیار بەدیناری بەدەست گەیشتوە.

پێشتر خەندان لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردبو، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، کۆی ئەو داهاتەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لە نەوتی فرۆشراو دەستی دەکەوێت لە نێوان 350 بۆ 400 ملیۆن دۆلاردایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP