باوکێک بە ھاوکاری کوڕەکەی دو کچی خۆی دەکوژێت

- 5/9/2019 12:39:00 AM 150788 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە دو خوشک بە ناوەکانی "شایستە و ئەسرا ئەمینی، لەلایەن "باوکیانه‌وه‌ بەھاوکاری برایەکەیان" کوژراون.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ لە گەڕەکی نایسەری سەر بە شاری سنەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان "باوكێك به‌ هاوكاری كوڕه‌كه‌ی دو كچی خۆی به‌ناوه‌كانی شایسته‌ و ئه‌سرا كوشتوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، باوك و كوڕه‌كه‌ی تاوانه‌كه‌یان به‌ چه‌قۆ له‌ ماڵه‌كه‌یاندا ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، شایستەی تەمەنی 33 ساڵانه‌ و دایکی دو منداڵە، ماوەیەک به‌ له‌ ئێستا لە هاوژینەکەی جیا بوەتەوە، ئەسرا-ش تەمەنی 22 ساڵ بوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، تا ئێستا هۆكاری كوشتنی ئه‌و دو خوشه‌كه‌ی سنه‌ی رۆهه‌ڵاتی كوردستان نازانرێت.

یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵە بە هەنگاوی راگەیاندوە، باوك و كوڕه‌كه‌ دوای کوشتنی ئەو کچانە، خۆیان رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP