بەپەلە

شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی وێنەی منداڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردەوە

- 5/8/2019 8:15:00 PM 22950 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەمڕۆ شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی بۆ یەکەمین جار وێنەی خۆیان و مناڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردوە، میدیاکانی بریتانیاو جیهانیش گرنگییەکی زۆریان بەباتەکەدا.

بەپێی تۆڕی هەواڵی بی بی سی نیوز، ئەمرۆ چوارشەممە شازادە هاریسۆن ویندسۆر شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی لەکۆشکی ئێدنبێرگەوە وێنەی خۆیان و منداڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردەوە.
وێنەی شازادەی نوێ روپەری رۆژنامە و گۆڤارەکانی داگیرکرد

دواتر میدیاکانی بریتانیا و جیهانیش گرنگی زۆریان بەباتەکەدا و وێنەی شازادەی نوێ روپەری رۆژنامە و گۆڤارەکانی داگیرکرد.
شازادەی نوێ ناونراوە ئارشی و ناوەکەی دەبێتە ئارشی هاریسن

دواتر بڵاوکرایەوە کە شازادەی نوێ ناونراوە ئارشی و ناوەکەی دەبێتە ئارشی هاریسن. 
تا ئێستا تایتڵێکی شاهانە بۆ منداڵە تازەبوەکەی خێزانی شاهانە دانەنراوە، بەڵام ئەوە ئاشکرایە کە بەلەدایکبونی ئەم نەوە نوێیەی شاهانە لەئێستادا شا و شاژنی ئێدنبێرگ ئاشنابون بەهەشتەمین نەوەی خۆیان.

ئارشی تەمەنی تەنها دو رۆژ و نیوە و لەبارەیەوە شازادە میگانی دایکی دەلێت " بەراستی هەستێکی خۆشم هەیە، منداڵەکەم زۆر دەرونی ئارامە و زۆر جوانە، بەڕاستی هەستی دایکایەتی بۆ شازادەی داهاتوی بریتانیا هەستێکی زۆر خۆشە." 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP