عەبادی جارێکی دیکە لەبارەی روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە دەدوێت
بە ڤیدیۆ.. حەیدەر عەبادی: مەسعود بارزانی بانگهێشتی کردوم بۆ سەڵاحەدین

- 5/8/2019 5:32:00 PM 76171 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق رایگەیاند، لە  ئێستادا پەیوەندی باشی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە و هاوینی رابردوش مەسعود بارزانی بانگهێشتی كردوە بۆ بارەگای سەرەکی خۆی لە سەڵاحەدین.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لە كەناڵی ئەلشەرقیە لەبارەی مامەڵەكردنی پێشوی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هەڵوێستی سیاسی پێشوتر و داهاتوی قسەیكردوە.
تەحەدا دەکەم تەنانەت هیچ پێشمەرگەیەكیش لە هێزەكانی پێشمەرگە نەكوژراوە.

 
لە وەڵامی پرسیارێكی هاوڵاتیەكی كورد-دا، كە لە رێی بەرنامەكەوە پێی دەڵێت، عەبادی دژی كورد و رەگەزپەرستە و چەكی عێراقی بۆ كوشتنی هاوڵاتیانی بەكارهێناوە و موچەی فەرمانبەرانی بڕیوە، بەڵام لەوەڵامدا عەبادی دەڵێت، "لەكاتی هێرشكردنی سوپای عێراق بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان هیچ روبەڕوبونەوەیەك لەنێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە روینەداوە، تەنانەت هیچ پێشمەرگەیەكیش لە هێزەكانی پێشمەرگە نەكوژراوە، تەحەدا دەکەم".

هاوینی رابردو مەسعود بارزانی  بانگهێشتی كردوە بۆ بارەگاکەی خۆی لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا پەیوەندی باشی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە و هاوینی رابردو مەسعود بارزانی، سەرۆكی پێشوی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی كردوە بۆ بارەگاکەی خۆی لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین.
دەبوایە کەسێک هەبوایە بهاتایە هەموانی کۆبکردایەتەوە

پێشکەشکارەکەی کەناڵی ئەلشەرقیە لە بارەی روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 پرسیار ئاڕاستەی حەیدەرعەبادی دەکات لەبارەی رێککەوتنی باڵیۆزی بریتانیا و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بۆ کشانەوەی پێشمەرگە لە کەرکوک، عەبادی لەوەڵامدا دەڵێت، "من دەپرسم بۆچی لە 10 ساڵ یاخود 20  ساڵ لەمەوبەر ئەوە روینەدا؟، بە بڕوای من دەبوایە کەسێک هەبوایە بهاتایە هەموانی کۆبکردایەتەوە".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP