هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

خەندان ده‌قى یاسای كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان بڵاودەکاتەوە

- 5/8/2019 5:29:00 PM 2131 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 8-5-2019 دانیشتنی ژماره‌ (5)ى ئاسایی خولی به‌هارەی‌ له‌ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن ئەنجامدا كه‌ تایبەت بو بە دەنگدان لەسەر بڕگە و ماددەکانی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

لە دانیشتنەکەدا بە دەنگی 89 پەرلەمانتار یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور پەسەندکرا و هەریەکە لە فراكسیۆنه‌كانی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، شیوعی، سۆشیالیست، پێكهاته‌كانی توركمان، مه‌سیحی و ئه‌رمه‌ن ده‌نگیان به‌ یاسایه‌كه‌ داوە.

دەقی پرۆژە یاساکەی پەرلەمانی کوردستان:-



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP