هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

فراکسیۆنی نەوەی نوێ بایکۆتی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستانی کرد

- 5/8/2019 12:00:00 PM 4894 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فراکسیۆنی نەوەی نوێ بایکۆتی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستانی کرد و رایگەیاند، نابینە مەهزەلەیەک کە بە ناوی پەسەندکردنی یاساوە لە پەرلەمانی کوردستان دەگوزەرێت.

کاوە عەبدولقادر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دنیادا شتی وانیە، ئەگەر بتەوێت سیستەمی سیاسی بگۆڕی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە ناو خەڵکەوە بگۆڕێت بۆ پەرلەمان، بەڵام دەسەڵات و رێوشوێنەکانی کەم نەکەیتەوە یاخود نەیگونجێنیت.

وتیشی، ئەوەی کە ئێستا پەسەندکراوە پێچەوانەی دەستوری عێراقە، وە پێچەوانەیە لەگەڵ یاسای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و هەمو ئەو یاسا بەرکارانەی لە دنیا هەیە لەسەر سیستەمی پەرلەمانی یاخود هەڵبژاردنی سەرۆک لە ناو پەرلەمان و دەسەڵاتەکانی.

 کاوە عەبدولقادر باسیلەوەشکرد،" کاتێک پێشنیازەکانمان بە مەبەستی گۆڕینی سیستەمی هەرێم لە سەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمانی دەنگی نەهێنا و بەشێکیشیان سڕابونەوە و نەخرانە دەنگدان ئەوان وەک هەڵوێست وەرگرتنێک لەبەردەم خەڵک و مێژو و خودادا بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد، بۆئەوەی نەبنە بەشێک لەو مەهزەلەیەی کە بە ناوی پەسەندکردنی یاساوە لە پەرلەمانی کوردستان دەگوزەرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP