کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

- 5/8/2019 10:37:00 AM 68647 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە بارستە هەوایەکی فێنک رو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت.

پلەکانى گەرما بە نزیکەى دو تا چوار پلە نزم دەبنەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە دەڵێت، سبەى بارستە هەوایەکى فێنک رو لە ناوچەکە دەکات پلەکانى گەرما بە نزیکەى دو تا چوار پلە نزم دەبنەوە.

سبەی ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە لە ناوچەکانى پارێزگاى کەرکوک و باشورى پارێزگاى هەولێر و چەمچەماڵ و بەشێک لە ناوچەکانى باشورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى سلێمانى.

هەروەها لە ناوچە شاخاویەکانى حاجى ئۆمەران و سۆران و چۆمان لە کاتەکانى دواى نیوەرۆى سبەى پێنجشەممە کەمێک باران دەبارێت.


 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP