پۆلیسی سلێمانی 41 تۆمەتباری دەستگیرکرد

- 5/8/2019 9:53:00 AM 943 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ راپه‌رین 41 تۆمەتباریان دەستگیرکردوە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر.

25 تۆمەتباریان دەستگیرکردوە به‌تۆمه‌تی‌ زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵك‌ و ماڵی‌ گشتی‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەشی راگه‌یاندن‌ و په‌یوه‌ندییه‌كان بڵاویکردوەتەوە، 25 تۆمەتباریان دەستگیرکردوە به‌تۆمه‌تی‌ زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵك‌ و ماڵی‌ گشتی‌، هەروەها 10 تۆمەتباری دیکەیان دەستگیرکردوە کە تاوانی جۆراو جۆریان ئەنجامداوە.

 دو کەسیان دەستگیرکردوە به‌تۆمه‌تی‌ سوتاندنی‌ ماڵ‌ و خانوی‌ هاوڵاتیان

 

پۆلیس دەشڵێت، دو کەسی دیکەشیان دەستگیرکردوە به‌تۆمه‌تی‌ سوتاندنی‌ ماڵ‌ و خانوی‌ هاوڵاتیان و دو تۆمەتباری دیکەش بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک دەستگیرکراون، هاوکاتی دو کەسی دیکەش بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیرکراون.

لە ئێستاشدا تۆمه‌تباره‌كان به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ چه‌ند ماده‌یه‌ك له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌ندكراون‌ و په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.


نیشانەکردن :

#پۆلیس #سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP