سبەی ئەم موچانە دابەشدەكرێت

- 5/7/2019 11:53:00 PM 170090 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سبەینێ موچەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و لەگەڵ ئەو موچەیەشدا کرێی وانەبێژان دەدرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بۆ خەندان ئاشكرایكرد، سبەینێ موچەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و لەگەڵ ئەو موچەیەشدا کرێی وانەبێژان دەدرێت.

هەر ئەمڕۆش زه‌رده‌شت حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی دارایی له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،" سبه‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،  دەستپێدەکات و پرۆسه‌كه‌ تا 30/5/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی، كۆی گشتی پاره‌ی ته‌رخانكراو زیاتر له‌ شەش ملیار دیناره‌، له‌ هه‌ولێر دوو ملیار و 394 ملیۆن دینار بۆ چواردەهەزار و 846 کارمەند و له‌ سلێمانی دو ملیار و 477 ملیۆن دینار بۆ پانزە هەزار و 370، کارمەند و له‌ دهۆك ملیارێك و 433 ملیۆن دیناره‌ بۆ هەشت هەزار و 890 كارمه‌ند هه‌یه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP