بەپەلە

پەیوەندیمان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە زۆر بەهێزە
عادل عەبدولمەهدی پارەی تەرخانكراوی یاسای بودجەی 2019 ی هەرێم دەنێرین

- 5/7/2019 5:03:00 PM 7222 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: پارەی تەرخانكراوی یاسای بودجەی 2019 ی هەرێمی كوردستان دەنێرین، وتیشی: چاوپێكەوتنەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا و فەرەنسا گرنگ بوە و بەڵێنی هاوكاری گەورەیان پێداوین.

هیچ ئاستەنگێك دروست ناكەین بۆ دابینكردنی بودجەی تەرخانكراو بۆ هەرێمی كوردستان

 

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالی لە ئاستێكی زۆرباشدان، ئێمە هیچ ئاستەنگێك دروست ناكەین بۆ دابینكردنی بودجەی تەرخانكراو بۆ هەرێمی كوردستان.

عادل عەبدولمەهدی وتیشی، بیروبۆچونی جیاواز لەنێوان بەغدا و هەولێر هەیە، بەڵام گفتوگۆكانمان بەردەوامە لەسەر هەمو ئاستەكان.

هێزەكانی عێراق و هێزی پێشمەرگە پێكەوە دژی داعش شەڕیان كردوە

 

سەبارەت بە هێزی پێشمەرگەش عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، هێزەكانی عێراق و هێزی پێشمەرگە پێكەوە دژی داعش شەڕیان كردوە، پەیوەندیەكانمان زۆر باشە و ئەو بۆشاییە ئەمنیەی هەبوە توانیومانە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە پڕیبكەینەوە.

لەبەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەا، سەرۆكوەزیرانی عێراق باسی لە سەردانەكانی ئەم دواییەی كردو رایگەیاند: چاوپێكەوتنەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا و فەرەنسا گرنگ بوە و بەڵێنی هاوكاری گەورەیان پێداوین.

وتیشی، ئەو رێكەوتنەی لەگەڵ ئەو وڵاتانە كردومانە سەركەوتو بوە، رێكەوتنمان لەگەڵ كۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانی بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگای چارەسەر لە كەرتی كارەبا زۆر گرنگبوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP