بەپەلە

له‌ روداوێكی هاتوچۆ سێ گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستدا

- 5/7/2019 12:25:00 PM 8305 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

شه‌وی رابردو لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێك خۆی به‌ سێ گه‌نجدا كێشا و له‌ ئه‌نجامدا هه‌رسێ گه‌نجه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

راید نه‌هرۆ حه‌سه‌ن نه‌بی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، كاتژمێر 11:00ی شه‌وی رابردو روداوێكی هاتوچۆ له‌ رێگای هه‌ولێر كه‌سنه‌زان رویدا، کە ئۆتۆمبێلێكی هۆندای تۆكسۆن کە بە خێرایه‌كی زۆر خۆی به‌سێ گه‌نجدا كێشاوه‌ و گیانیانلەدەستداوە.

وتیشی، شوفێره‌كه‌ ته‌مه‌ن بیست ساڵه‌ و له‌ دایكبوی ساڵی 1999یه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستگیركراوه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سێ گه‌نجه‌ خه‌ڵكی یه‌ك گه‌ڕه‌ك بون,یه‌كێكیان سه‌ردانی دو هاوڕێكه‌ی كردوه‌ و له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ و ماڵئاوایی ئه‌و روداوه‌ رویداوه‌

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و سێ گه‌نجه‌ خه‌ڵكی یه‌ك گه‌ڕه‌ك بون، یه‌كێكیان سه‌ردانی دو هاوڕێكه‌ی كردوه‌ و له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ و ماڵئاوایی ئه‌و روداوه‌ رویداوه‌.

ئه‌و سێ گه‌نجه‌ی له‌و روداوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ناویان (یه‌حیا سه‌ركه‌وت، سیداد ئه‌میر، لاوه‌ قادر)-ه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان له‌ كاتی روداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP