روسیا: هەر کردەوەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا کارەسات دەبێت

- 5/7/2019 9:14:00 AM 1386 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی روسیا هۆشداری دایە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و رایگەیاند، هەر کردەوەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی لە ڤەنزوێلا کارەسات دەبێت و هیچ بیانویەکیش نیە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەروەی ئەمریکا لە لەمیانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وڵاتانی قوتبی باکوردا لە فینلەندا کۆبونەوە و لاڤرۆڤ رایگەیاند، "هەر کردەوەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا کارەسات دەبێت و هیچ بیانویەکیش نیە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە".

لاڤرۆڤ لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی وت، "کۆبونەوەکە بونیادنەرانە بوە و دوو وەزیرەکە گفتوگۆیەکی باشیان کردوە لەسەر سەقامگیری ستراتیژیی ناوەکیی".

لاڤرۆڤ ئەوەشی خستەڕو، دڵنیایە لەوەی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەلێکی دیکە دەدۆزنەوە تاوەکو دوبارە کۆببنەوە دوای کۆبونەوەکەیان لە ساڵی ابردودا کە لە هیلسنکی بەڕێوەچو.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP