بەپەلە

كۆبونەوەی (پارتی و گۆڕان و یەكێتی) زیادەیە
سەعدی پیرە: كابینەی نۆیەمی حكومەت لە 23 وەزارەت پێكدێت

- 5/6/2019 9:15:00 PM 12444 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لە 23 وەزارەت پێكدەهێنرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان نزیكەی 10 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 6 وەزارەتی بەركەوتوە و گۆڕانیش 4 وەزارەتی بەركەوتوە

 

سەبارەت بە دابەشكاری وەزارەتەكان لەنێوان پێكهێنەرانی كابینەی نۆیەمی حكومەت، سەعدی پیرە لە بەرنامەی روداوی ئەمڕۆی كەناڵی روداو رایگەیاند: پارتی دیموكراتی كوردستان نزیكەی 10 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 6 وەزارەتی بەركەوتوە و گۆڕانیش 4 وەزارەتی بەركەوتوە، سۆسیالیست و توركمان و وەزارەتێكیش دەمێنێتەوە كە نازانین هێشتا دەدرێتە چی لایەنێك.
بەپێی رێكەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی چەند دامەزراوەیەك بڕیاردراوە بكرێنە وەزارەت

 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی: "بەپێی رێكەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی چەند دامەزراوەیەك بڕیاردراوە بكرێنە وەزارەت".

لەبارەی گۆڕینی ئەو فەرمانگانەی دەكرێتە وەزارەت، وتی:"فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێم دەكرێت بە وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندی و كۆمەكە مرۆییەكان، یان فەرمانگەی پەیوەندی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ دەكرێت بە وەزارەتی دیكە".
هەمو كارەكانی پێكهێنانی كابینەی نۆ كۆتایی هاتوە و ئەنجامدانی كۆبونەوەی سێ قۆڵی كارێكی زیادەیە

 

سەعیدی پیرە سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆبونەوەی سێ قۆڵی نێوان یەكێتی و پارتی و گۆڕان وتی: هەمو كارەكانی پێكهێنانی كابینەی نۆ كۆتایی هاتوە و ئەنجامدانی كۆبونەوەی سێ قۆڵی كارێكی زیادەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP