پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەش دەکرێت

- 5/6/2019 8:03:00 PM 34273 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- شەوکەت قادر 

 
زیاتر لە حەوت مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەشنەکراوە کۆمسیۆنیش دەڵێت: رۆژی چوارشەممە پارەکە دابەش دەکرێت.

ئارام برادۆستی، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بەخەندان-ی راگەیاند، بڕیارە رۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن بکرێت، لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک. 

وتیشی، سبەی سێشەممە 7ی ئایاری 2019 لە ئۆفیسی سەرەکی کۆمسیۆن وردەکاریەکانی تایبەت بە دابەشکردنی پارەکە دەخرێتەڕو.

 

رۆژی 30ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و کۆمسیۆنیش بۆ ئەو رۆژە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندی بەشێوەی گرێبەست دامەزراند. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP