چین: بەشداری ناکەین لەگفتوگۆ سێقۆڵییەکانی تایبەت بەچەکی ئەتۆمی

- 5/6/2019 5:50:00 PM 2014 جار خوێندراوەتەوە

  خەندان-
حکومەتی چین بەفەرمی پێشنیاری بەشداریکردن لەگفتوگۆ سێقۆڵییەکانی تایبەت بە سنوردارکردنی چەکی ئەتۆمی رەتکردەوە و رایگەیاند ئەوان بەشداری لەو گفتوگۆیانەدا ناکەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە حکومەتی چین بەفەرمی وەڵامی پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپی داوەو رایگەیاند ئەوان بەشداری لەکۆبونەوە سێقۆلییەکانی تایبەت بەسنوردارکردنی چەکی ئەتۆمی ناکەن.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند رۆژی هەینی رابردو لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا باسیان لەئەگەری رێکەوتنێکی سێقۆڵی نێوان روسیا و ئەمریکا و چین کردوە و بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆکانیان دەستپێدەکەن.

توانای چەکی ئەتۆمی وڵاتەکەمان هەرگیز بەراورد ناکرێت بەتوانای چەکی ئەتۆمی روسیا و ئەمریکا

 لەمبارەیەوە جەنگ شوانگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند توانای چەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی کە پێویستە بۆ ئاسایشی نیشتیمانی زۆر لەرێژەی پێویستی خۆی کەمترە و هەرگیز بەراورد ناکرێت بەتوانای چەکی ئەتۆمی روسیا و ئەمریکا، لەبەرئەوە پێوستیان بەبشداریکردن لەوەها کۆبونەوەیەکدا نیە.

راشیگەیاند چین دژی هەر لێدوان و قسەیەکە کە باس لەئەگەری بەشداریکردنی وڵاتەکەی بکات لەسنوردارکردنی چەکی ئەتۆمی و وەڵامی کۆمێنتەکانی ترەمپیش نادەنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین راشیگەیاند ئەوان پشتگیری قەدەغەکردن و لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی لەتەواوی جیهاندا دەکەن، بەڵام هەنگاوەکە نابێت لەوانەوە دەستپێبکات.


نیشانەکردن :

#چین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP