بەپەلە

بەشیرد حەداد: تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەت ڕای جیاوازی لەسەرە

- 5/6/2019 12:45:00 PM 12063 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەشیر حەداد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ وتبێتی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت حه‌رام نیه‌، به‌ڵكو دەڵێت، "باسم له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ بیروڕای جیاوازی له‌سه‌ره‌".

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌شیر حه‌داد  رایگه‌یاندوه‌، ئەوان باسیان له حەرام و حەڵاڵبونی تەوقەکردن لەگەل ئافرەت نەکردوە، بەڵکو وتویانە، بابەتی تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەت، بابەتێکی خیلافیەو بیروڕای جیاوازی لەسەرە.

به‌پێی به‌یاننامه‌کە، به‌شیر حه‌داد باسی له‌وه‌شكردوه‌، بەشێک له زانایانى سەردەم و ئەزهەریش رێگەی داوە کە ئەگەر ئافرەت دەستی بۆ درێژکردی و هیچ غەرەزێکی لەدوا نەبێت، دەتوانی تەوقەی لەگەڵ بکەی.

سەبارەت بەم هەواڵانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، کە گوایە وتوبێتی تەوقە حەرام نییە، ڕاگەیاندراوەکە دەڵێت، "ئەمە قسەی دکتۆر نییە ."


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP