ئێران و مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانیان راگەیاند

- 5/5/2019 11:12:00 PM 18771 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

نوسینگەی رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، سبەی دوشەممە كۆتا رۆژی مانگی شەعبان-ە و سێشەممە 7 ی ئایار دەكاتە یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزان لە ئێران.

ئەمڕۆ یەكشەممە نوسینگەی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند "بەهۆی دەرنەكەوتنی مانگ، سبەی دوشەممە دەبێتە رۆژی كۆتایی مانگی شەعبان و یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان لە ئێران دەكەوێتە رۆژی سێشەممە 21ی ئایار".

هاوكات ئەمڕۆ یەكشەممە، نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكیدا بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موسوڵمانان كرد و رایگەیاند "بەهۆی دەرنەكەوتنی مانگ لە عێراق و ناوچەكانی دەوروبەری، سبەی دوشەممە كۆتاهەمین رۆژی مانگی شەعبانە و رۆژی سێشەممە 7ی ئایار دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP