مەسعود بارزانی پەیامی ڕەمەزانی ڕاگەیاند

- 5/5/2019 8:06:00 PM 6137 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە پەیامێكی ئاراستەی مسوڵمانان كرد و رایگەیاند، هیوادارم مایه‌ی خێر و خۆشی بێت بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی.
هیوادارم هاتنی رەمەزان، کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و بڵاوبونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسودەیی بێت بۆ هەمو مرۆڤایەتی

 

بارزانی دەشڵێت، هیوادارم هاتنی رەمەزان، کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و بڵاوبونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسودەیی بێت بۆ هەمو مرۆڤایەتی.

بسم الله الرحمن الرحیم

(شهر رمضان الذی انزل فیه القرآن هدى للناس وبینات من الهدى و الفرقان)

 صدق الله العظیم

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م. هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

مەسعوود بارزانی

٣٠ـی شەعبان ١٤٤٠ـی کۆچی

٥ ـی٥ـی٢٠١٩


نیشانەکردن :

#مەسعود بارزانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP