كەس نانێرین بۆ پارە پەیداكردن
سەنگاوی: هەر وەزیرێك باش ئیش نەكات دوریدەخەینەوە

- 5/5/2019 8:00:00 PM 10941 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، یەكێتی كەس نانێرێت بۆ وەزارەتەكان تا خۆی دەوڵەمەند بكات، دەشڵێت هەر وەزیرێك كەمتەرخەمبێت لە پۆستەكەی دوردەخرێتەوە.

پێوستە دروستكردنی كابینەی نوێی حكومەت بۆ ئەوە بێ خزمەتی هاوڵاتیان بكات، نەك بۆ ئەوەبێت كەسێك بنێرین بۆ خۆی لەوێ پارە پەیدا بكات

 

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان رایگەیاند، "پێوستە دروستكردنی كابینەی نوێی حكومەت بۆ ئەوە بێ خزمەتی هاوڵاتیان بكات، نەك بۆ ئەوەبێت كەسێك بنێرین بۆ خۆی لەوێ پارە پەیدا بكات و لەوێ ژیانی باش بكات".

مەحمود سەنگاوی دەشڵێت،" لەمەودوا یەكێتی تێكۆشەرانی خۆی دەنێرێت بۆ وەزارەتەكان، باش ئیشی كرد سەرچاو، باش ئیشی نەكرد، دەبێت بڕوات و كەسێكی دیكە بچێتە جێگەی كە باش ئیش بكات، كەسێك بچێتە جێگەی كە گلەیی و گازندەی خەڵكمان لەسەر كەمبكاتەوە".

 

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP