بەپەلە

پێنج فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکیان دژی پارتی بڵاوکردەوە

- 5/5/2019 3:18:00 PM 82857 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پێنج فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکیان دژی فراکسیۆنی پارتی بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، پارتی لە بەغدا "ھیچ بایەخێك بۆ پاراستن و تەئمینکردنی بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان دانانێت" و لە بری ئەوە ھەموو ھێزی خۆی بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی تەسکی حیزبی تەرخانکردوە.

لە بەیاننامەکەدا هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان، نەوەی نوێ، یەکگرتو، کۆمەڵ و فراکسیۆنی سەربەخۆ واژۆیان کردوە و دەڵێن، "پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بەغداد ھیچ بایەخێك بۆ پاراستن و تەئمین کردنی بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان دانانێت و لە بری ئەوە ھەموو ھێزی خۆی بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی تەسکی حیزبی تەرخانکردوە ئەگەر بە نرخی پەرتکردن و دروستکردنی ناکۆکیش بێت لە نێوان فراکسیۆنە کوردستانیەکان".

ئاماژە بەوەش دەکەن، "دەمانەوێت بە راشکاوی ھەموان لەو سیاسەتەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگادار بکەینەوە و ئەنجامە خراپەکانی پارتی لێی بەرپرسیارە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP