بەپەلە

ئۆتۆمبیلەکان خۆیان سەلامەتن، بەڵام ویل و تایەکانیان دزراوە

- 5/5/2019 2:55:00 PM 11586 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەویلایەتی لویزیانای ئەمریکا و لەیەکێک لەپێشانگاکانی شۆڤرلێت بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشانە 124 ویل و تایەی ئۆتۆمبێلەکانی ئەو پێشانگایە دزران، بەڵام ئۆتۆمبێلەکان خۆیان سەلامەتن.

بەپێی هەواڵێکی کارسرۆتڵی ئەمریکی، دزییەکە لەناوچی (سلایدێل) لەویلایەتی لویزیانای ئەمریکا ئەنجامدراوە و لەکاتی گەڕانەوەیاندا ستافی پێشانگاکە شۆک بون کاتێک بینیویانە 124 ویل و تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەرهێنراوە و ئۆتۆمبێلەکانیش بەهەمان شێوازی وەسانی پێشویان لەسەر بلۆکی دار دانراون.
بەهای کەلوپەلە دزراوەکان 120 هەزار دۆلارە 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلایدێل بەهای کەلوپەلە دزراوەکان 120 هەزار دۆلارە ولانیکەم دو دز بەشداری پرۆسەکەیان کردوە.
دزەکان چەندین کاتژمێر بەشێوەیەکی لەسەرخۆ تایەی 31 ئۆتۆمبێلیان دەرهێناوە

هاوکات، لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەریخستوە دزەکان چەندین کاتژمێر بەشێوەیەکی لەسەرخۆ تایەی 31 ئۆتۆمبێل لەنێوانیاندا ئۆتۆمبێلی تاهۆ، مالیبوس و کۆلەرادۆ و چەند جۆرێکی تریان لێکردۆتەوە و دزیویانە.

بەگوتەی پۆلیس دزەکان تەنها جەگێک و چەند بلۆکێکی دارییان لێبەجێماوە لەگەڵ بلاجیکتۆرێکی بەهێز کە بۆ روناککردنەوەی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان و دروستکردنی تاریکایی پێویست لەکاتی دزیکردنەکە بەکارهێنراوە.
 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP