پۆلیسی سلێمانی: لەماوەی چوار مانگدا زیاتر لە 700 تۆمەتبارمان دەستگیرکردوە

- 5/5/2019 12:52:00 PM 740 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، لەماوەی چوار مانگی رابردودا زیاتر لە 700 تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ كوشتن، شه‌ركردن، دزیكردن له‌ماڵان‌ و ماركێته‌كان ده‌ستگیرکردوە.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، له‌چوار مانگی‌ ڕابردودا 777 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، دواتریش دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌ و دارونەتە دادگا.

دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون کە بڕی چوار هەزار یۆرۆیان لە دو هاوڵاتی سەندوە کە لە ئەوروپا گەڕاونەتەوە

 

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئاماژەی بەوەشکرد: دوێنێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس دو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوە کە بڕی چوار هەزار یۆرۆیان لە دو هاوڵاتی سەندوە کە لە ئەوروپا گەڕاونەتەوە، دەستیشگیراوە بەسەر بڕی 120 هه‌زار دۆلار و چوار هه‌زار یۆرۆ و ئۆتۆمبیلێی‌ تۆمه‌تباره‌كان.

لە چوار مانگی رابردودا پۆلیس توانیویه‌تی‌ ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر 136 ده‌مانچه‌ و 66 كڵاشینكۆف و 13 تاپڕ و 600 چه‌قۆی‌ جۆراوجۆردا له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی‌ خاوه‌نه‌كانیان

 

نەقیب سەرکەوت وتیشی: ئه‌مڕۆ تاوانبارێكی‌ دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ پێشتر به‌ كوشتنی‌ كه‌سێك تاوانبار كراوه‌، هەروەها له‌ چوار مانگی‌ ڕابردودا پۆلیسی‌ سلێمانی‌ توانیویه‌تی‌ ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر 136 ده‌مانچه‌ و 66 كڵاشینكۆف و 13 تاپڕو 600 چه‌قۆی‌ جۆراوجۆردا له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی‌ خاوه‌نه‌كانیشیاندا.

سەبارەت بە فێستیڤاڵەکەی ئێڵ بەگی جاف، سەرکەوت ئەحمەد وتیشی: ئەوان وەک پۆلیسی سلێمانی ئاگادارنەکراونەتەوە، بۆیە تەنها هێزێکی کەمی لێبوە ئەوانیش هێزەکانی پۆلیسی قەراغ بون.


نیشانەکردن :

#پۆليس #سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP