ئەمڕۆ موچەی مانگی دوی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

- 5/5/2019 8:44:00 AM 27469 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-


ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەستپێدەکات، هاوشێوەی مانگەکانی دیکەش، سەرەتا موچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 5-5-2019 موچەی مانگی دو (شوبات)ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.
 
هەر چەندە حکومەتی عێراق موچەی چوار مانگی فەرمانبەرانی بۆ ساڵی 2019 بۆ هەرێم ناردوە، بەڵام حکومەتی هەرێم تا ئێستا تەنیا یەک موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە.
 
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ڕۆژی دوشەممە 6-5-2019 هێزەکانی یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە موچە وەردەگرن، هاوکات رۆژی سێشەممە 7-5-2019 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

رۆژی 8ی ئازار حکومەتی هەرێم بڕیاری لابردنی پاشەکەوتی موچەیدا و موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوی فەرمانبەرانی بێ پاشەکەوت دابەشکرد، تا ئێستاش تەنها موچەی یەک مانگی مانگی فەرمانبەرانی لە ساڵی 2019 دا دابەشکردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP