شابەندەر: مەترسی ئەمریكا و ئیسرائیل لەسەر عێراق، هەزار هێندەی مەترسی سەدام حسێنە

- 5/4/2019 11:47:00 PM 14075 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەركردەیەكی سیاسی عێراق رایدەگەیەنێت، مەترسی ئەمریكا و ئیسرائیل لەسەر عێراق، هەزار هێندەی مەترسی روبەروبونەوەی سەدام حسێنە.

عیزەت شابەندەر سەركردەی سیاسی سەربەخۆی عێراق بە كەناڵی دیجلەی راگەیاندوە، "مەترسی ئەمریكا و ئیسرائیل لەسەر عێراق، هەزار هێندەی مەترسی روبەروبونەوەی سەدام حسێنە".
ئێران رازییە بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، لەبەرامبەر لابردنی سزاكانی لەلایەن ئەمریكاوە

 

ئەو سەركردە سیاسیەی عێراق ئاشكراشیكردوە كە "ئێران رازییە بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، لەبەرامبەر لابردنی سزاكانی لەلایەن ئەمریكاوە".

بەبڕوای عزەت شابەندەر، تەكەتولاتی پێكهاتەكان و وابەستەییان بە یەك كەسایەتی سیاسی، عێراق دەگەڕێنێتەوە چوارگۆشەی یەكەم.

سەبارەت بە پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق، شابەندەر رایگەیاندوە، ئەمریكا عێراق بە هاوپەیمان و هاوڕێی خۆی دانانێت.

دەربارەی پابەندبونی عێراق بە سزاكانی سەر كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو سەركردە سیاسییە دەڵێت:"عێراق نارازییە لە پابەندبونی بە سزاكانی بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران". 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP