سبەی دابەشکردنی موچەی مانگی دو دەستپێدەکات

- 5/4/2019 6:38:00 PM 43932 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
چوار مانگ بەسەر ساڵی 2019 دا تێدەپەڕێت، تا ئێستا حکومەتی هەرێم تەنها موچەی یەک مانگی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەڵێت:"سبەی دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەستپێدەکات".

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی رایگەیاند: سبەی یەکشەممە 5-5-2019 موچەی مانگی دو (شوبات)ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

حکومەتی عێراق موچەی چوار مانگی فەرمانبەرانی بۆ ساڵی 2019 بۆ هەرێم ناردوە، بەڵام حکومەتی هەرێم تا ئێستا تەنیا یەک موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە

 

هەر چەندە حکومەتی عێراق موچەی چوار مانگی فەرمانبەرانی بۆ ساڵی 2019 بۆ هەرێم ناردوە، بەڵام حکومەتی هەرێم تا ئێستا تەنیا یەک موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە.

رۆژی سێشەممە 7-5-2019 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ڕۆژی دوشەممە 6-5-2019 هێزەکانی یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە موچە وەردەگرن، هاوکات رۆژی سێشەممە 7-5-2019 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی چوارشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت، ڕۆژی پێنجشەممە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان موچە وەردەگرن.

رۆژی 8ی ئازار حکومەتی هەرێم بڕیاری لابردنی پاشەکەوتی موچەیدا و موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوی فەرمانبەرانی بێ پاشەکەوت دابەشکرد، تا ئێستاش تەنها موچەی یەک مانگی مانگی فەرمانبەرانی لە ساڵی 2019 دا دابەشکردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP