پۆلیسی سلێمانی: ئاوات بۆکانی دەستگیرکرا

- 5/4/2019 5:51:00 PM 40094 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: ئاوات فازل رەشید ناسراو بە ئاوات بۆكانی هونەرمەندی میللی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا.

بە تۆمەتی هەڕەشەی کوشتن و پاشگەزبونەوە لە بەڵێندان بە هاوسەرگیری بە رەگەزی بەرامبەر دەستگیرکراوە

 

سەرچاوەیەک لە پۆلسی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند؛ ئاوات بۆکانی هونەرمەندی میللی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، بە تۆمەتی هەڕەشەی کوشتن و پاشگەزبونەوە لە بەڵێندان بە هاوسەرگیری بە رەگەزی بەرامبەر.

ئاوات فازل رەشید لەدایكبوی 1988 ناسراوە بە  ئاوات بۆكانی و هونەرمەندی میللیە.

لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستبەسەر دەمانچەیەكی جۆری كڵۆك و شانەیەك چواردە فیشەكدا گیرا

 

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی وتیشی: ئاوات بۆکانی دو فەرمانی گرتنی هەبوە بەپێی ماددەكانی 432 و 413، لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستبەسەر دەمانچەیەكی جۆری كڵۆك و شانەیەك چواردە فیشەكدا گیرا.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری تۆیۆتا لاندكرۆز دەستگیرا بەسەر دەمانچەیەكی جۆری تۆكاریف و شانەیەك و 20 فیشەك و چەكێكی جۆری ویزە لەگەڵ شانەیەك و 27 فیشەك هەروەها مەغزەنێكی جۆری كڵاشینكۆف و چواردە فیشەك كە لە ئۆتۆمبێلەكەیدا بوە.

پۆلیس دەشڵێت"لەئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر بەندە و لە هەرشوێنێك فەرمانی گرتنی هەبێت دەنێردرێت بۆ شوێنی داواكراو و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت".


نیشانەکردن :

#پۆليس #سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP