لە روداوێکی هاتوچۆدا 14 کەس بونە قوربانی

- 5/4/2019 5:36:00 PM 36138 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

له‌ روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - خه‌بات دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوازده‌ كه‌سی دیکەش بریندار بون.

په‌یامنێری خه‌ندان له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هه‌ولێر - قه‌زای خه‌بات كه‌ به‌ رێگای موسڵ ناسراوه‌، پاسێکی بچوک (مینی پاسێک) وه‌رگه‌ڕاوە و له‌ ئه‌نجامدا دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوازده‌ كه‌سی دیکەش برینداربون.

به‌پێی زانیاریه‌كان، سەرجەم سەرنشینەکان دانیشتوی شارۆچکەی رزگاری سنوری قه‌زای خه‌باتی سەر بە پارێزگای هەولێرن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP