پەرلەمانتاران داوای قەدەغەكردنی ماڵپەڕە سێكسیەكان دەكەن

- 5/3/2019 11:01:00 AM 20715 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زیاتر لە 100 پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایانكرد لەرێگەی پرۆژە یاسایەكەوە، ماڵپەڕە سێكسیەكان قەدەغەبكرێت.

لە نوسراوێكدا كە واژۆی 101 پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی لەسەرە و ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كراوە، داوایانكردوە كە ماڵپەڕە سێكسییەكان قەدەغە بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارانە رایانگەیاندوە كە ئەو ماڵپەڕە سێكسییانە كاریگەری نەرێنی لەسەر هاوڵاتیانی عێراقی لەروی كۆمەڵایەتی و تەندروستی و ئەخلاقی دروست دەكات، بۆیە پێویستە پارێزگاری لە ئادابی گشتی و كۆمەڵایەتی عێراق بكرێت.

ئەمداوایە لە كاتێكدایە كە لەماوەی رابردودا پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی یاری پەبجی و بە هۆكارێكی دانا بۆ تێكدانی شیرازەی خێزان و دروستكردنی كاریگەری نەرێنی لەسەر تاكی عێراقی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP