وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند

- 5/2/2019 6:34:00 PM 351781 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم خشتەیەکی نوێی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردوە  و بە گوێرەی ئەو خشتەیەش ڕۆژی پێنجی ئایار بەهەمان میکانیزم و ڕیزبەندی مانگی پێشودەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجی ئایار دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگەیە کە موچەی پێدەدرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ڕۆژی سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت و دواتریش هەر لەو هەفتەیەدا موچەی دو وەزارەتی دیکەش دابەش دەکرێت، بەو پێیەش لە هەفتەی داهاتودا تەنها پێنج وەزارەت موچە وەردەگرن.

حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە هەمو پێنجی مانگێك دەست بە دابەشكردنی موچەی سەرجەم موچەخۆران بكات و دابەشكردنەكەش تا 28 ی مانگ دەخایەنێت، ئەمەش لە كاتێكدایە تەنها لەمساڵدا حكومەت چوار موچەی فەرمانبەران قەرزدارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP