خه‌ندان- هەڤاڵ محەمەد
گرنگی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و رێككه‌وتنه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی بوه‌ته رێگر بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌تایبه‌ت كه وڵاتانی دراوسێ ده‌یانه‌وێت له پیێكهێنانی كابینه‌كه‌دا زامنی گرێبه‌سته‌كانیان بكه‌ن كه له‌باره‌ی نه‌وته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا واژۆیان كردوه.
ئه‌نقه‌ره بۆی گرنگە بزانێت چارەنوسی رێکەوتنی ستراتیژی 50 ساڵەی لەگەڵ هەرێم لە کابینەی نۆیەم چۆن دەبێت
حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره كه رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی 50 ساڵه نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژۆكردوه بۆی گرنگه چاره‌نوسی رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بێت، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش جگه له گه‌یاندنی مه‌رج له رێگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی له‌كاتی سه‌ردانی بۆ هه‌ولێر داوای رونكردنه‌وه‌شی كردوه.
ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ست نێچیرڤان بارزانی بمێنێته‌وه
خه‌ندان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه زانیویه‌تی، "ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ست نێچیرڤان بارزانی بمێنێته‌وه كه به ئه‌ندازیاری رێككه‌وتنی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، ئه‌و په‌یامه‌شی به‌رونی له رێگه‌ی مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یاندوه‌ته به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی كه ئێستا كابینه‌ی هه‌شته‌م به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
چاوشۆغلو داوای لە بەرپرسانی هەرێم کردوە دۆسیەی نەوت لە دەستی نێچیرڤان بارزانیدا بمێنێتەوە
چاوشۆغلو كه به پیاوی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناسراوه و پێشتر له دۆسیه‌ی كڕینی چه‌كی S400 له روسیا و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌نقه‌ره و واشنتن رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوه، په‌یامی ئه‌وه‌ی گه‌یاندوه‌ته به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌یه‌وێت نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان هاوكات دۆسیه‌ی نه‌وتی له‌ده‌ستدا بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی زانیاریه تایبه‌ته‌كانی خه‌ندان.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە جیا لەگەڵ پێکهاتەی پارتی و یەکێتی لە حکومەت کۆبوەوە
مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دره‌نگانی شه‌وی 27ی ئه‌م مانگه گه‌یشته به‌غدا دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دواتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا باسیان له دۆسیه‌ی ئابوری نێوان هه‌ردولا كرد، سه‌ردانی به‌سره‌ی كرد و دواتریش له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی حكومه‌ته‌وه له مه‌راسیمێكدا پێشوازی لێكرا.
چاوشئۆغلو سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت كۆبوه‌وه، دواتر سه‌ردانی ماڵه تایبه‌ته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد، پاشانیش له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی له حكومه‌ت كۆبوه‌وه.
چاوشئۆغلو به‌تایبه‌ت داوایكردبو له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی له حكومه‌ت به‌جیا كۆببێته‌وه، هه‌رواش بو، له بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌چو، كه تیایدا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جێگری راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و یوسف گۆڕان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و عوسمان شوانی، راوێكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربون.
هه‌رچه‌نده ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كانی چاوشئۆغلو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان هێشتا ئاشكرانه‌كراوه، به‌ڵام خه‌ندان ئه‌وه‌ی زانیوه، كه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گفتوگۆیان كردوه(
وه‌ك پێشتر خه‌ندان بڵاویكردبوه‌وه‌وه).
چاوشئۆغلو داوایکردوە کە ئاشتی هەورامی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه
چاوشئۆغلو پێداگیری كردوه له هێشتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت له‌ده‌ستی نێچیرڤان بارزانیدا هاوكات داوایكردوه ئاشتی هه‌ورامی، كه چوار كابینه‌یه وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
پارتی دەیەوێت واپیشانبدات كه یه‌كێتی و گۆڕان هۆكارن بۆ دواخستنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت
پێشتر خه‌ندان له راپۆرتێكدا هۆكاری راسته‌قینه‌ی پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئاشكراكردبو، كه تیایدا هاتبو، پارتی ده‌یه‌وێت واپیشانبدات كه یه‌كێتی و گۆڕان هۆكارن بۆ دواخستنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، له‌كاتێكدا هێشتا ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه رێگره له‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت له ته‌مه‌نی خۆیدا بناسێندرێت و نێچیرڤان بارزانیش دوای 18 ساڵ كورسی ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت و تامی پۆستێكی دیكه‌ی حوكمڕانی بكات كه سه‌رۆكی هه‌رێمه.
ئەو سەرچاوانەی کە بۆ خەندان قسەیان کردوە دەڵێن، "چاوشئۆغلو دەیەوێت زامنی گرێبەستی 50 ساڵەی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا و قەرزی وڵاتەکەی بکات کە داویەتی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان".
خەندان ئەوەشی زانیوە، پێشتر و لەکاتی دیاریکردنی سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتییەوە، "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ زامنکردنی بڕگەکانی گرێبەستی 50 ساڵەی نەوت پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، ئەندازیاری گرێبەستەکەوە کردەوە و داوای رونکردنەوەی لێکردوە".
ئەردۆغان داوای لە نێچیرڤان بارزانی کردوە هەڵوێستی خۆی پێبڵێت لەبارەی لابردنی لە پۆستی سەرۆکی حومەت
"ئەردۆغان داوای لە نێچیرڤان بارزانی کردوە هەڵوێستی خۆی پێبڵێت، لەبارەی رەزامەندی یان رەتکردنەوەی بۆ گۆڕینی لە پۆستی سەرۆکی داهاتوی حکومەتی هەرێم"، ئەوەش بەپێی زانیاریە تایبەتەکانی خەندان.
هەرێمی کوردستان و تورکیا لە 4-6-2014 دا گرێبەستی 50 ساڵەیان لە بواری نەوت و وزە واژۆکرد، هەرچەندە ناوەڕۆکی گرێبەستەکە دیارنیە، بەڵام لە بەرامبەر نەوتی هەرێمی کوردستاندا، کە تورکیا رەوانەی بەندەری جەیهانی دەکات، تورکیا پارەی پێشەکی داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە رێککەوتنەکەدا هاتوە، تورکیا نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەندەری جەیهان دەکات بۆ فرۆشتن و پارەکەی دەخاتە سەر حسابێکی بانکی لە بانکێکی حکومی لە تورکیا، لەسەرهەژمارێکی بانکی تایبەت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو پڕۆسەیەش بەو جۆرە دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی کێشەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن و دەگەنە رێککەوتن.