بەپەلە

سەفین دزەیی باس لە ناردنی موچەی پێشمەرگە دەكات لەلایەن بەغداوە

- 5/2/2019 4:43:00 PM 11616 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، بەغدا واژۆی لەسەر ناردنی موچەی پێشمەرگە كردوە.

سەفین دزەیی وتیشی،"به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵ مانگانە 525 ملیار دینار وه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمەرگە بنێرێت، بەڵام لە دو مانگی رابردودا تەنها 460 ملیار دینار گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌رێم و نزیكه‌ی 68 ملیار دینار ماوه‌، كه‌ پێویسته‌ بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بنێردرێت.

به‌ ناردنی ئه‌و 68 ملیار دینارە، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌، بارگرانی سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌متر ده‌بێته‌وه‌

 

وتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگەیاند، ئێستا باس له‌وه‌ ده‌كرێت و بڕیارە به‌غدا ئه‌و 68 ملیاره‌ش ره‌وانه‌ بكات، به‌ ناردنی ئه‌و 68 ملیار دینارە، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌، بارگرانی سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە هەمو 5ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات و لە ئێستاشدا كە مانگی ئادارە تەنها موچەی مانگی كانونی دوەم دابەشكراوە و ئەمساڵیش حكومەت چوار موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە قەرزدارە.

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP