مارێکی سێ چاو دۆزرایەوە

- 5/2/2019 3:36:00 PM 10509 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
مارێکی سێ چاو لەسەر ڕێگایەکی سەرەکی لە باکوری ئوسترالیا دۆزرایەوە و وێنەکەی لەلایەن  دەزگایەکی پاراستنی دارستانەکانی ئەو وڵاتەوە بڵاوکرایەوە‪.‬

ماڵپەڕی بی بی سی نوسیویەتی، دەزگای ناوچە سروشتی و پارکەکانی باکور، خۆیان بەو دۆزینەوە سەرسام بون و بە مارێکی جیاواز و "سەیر" ناویانبردوە‪.‬

پسپۆڕێکی بواری ئاژەڵان و ژیانی کێویش وتویەتی ، لە پشکنینی « ئێکس ڕەی» تیشکی‪ X‬یشدا دەرکەوتووە کە مارەکە دوو سەری بەیەکەوە لکاوی نیە، بەڵکو یەک پەیکەرەسەری هەیە و هەرسێ چاوەکەشی توانای بینینیان ھەیە و وەک چاوی ئاساین‪.‬
درێژییەکەی ٤٠ سانتیمەتر بوە  و بەچکەی جۆری ماری زەبەلاح (پایسۆن)ە

مارەکە کە درێژییەکەی ٤٠ سانتیمەتر بوە  و بەچکەی جۆری ماری زەبەلاح (پایسۆن)ەو  بەهۆی چاوی سێهەمییەوە بەئاسانی  ناتوانێت خواردن بخوات‪.‬

پرۆفیسۆر و لێکۆڵیارێکی  مار کە ناوی برایان فری - یەو ، مامۆستای زانکۆی کوینسلاندە  لەبارەی ئەو مارە سێ چاوەوە وتویەتی، ئەوە یەکەمجارە ماری سێ چاو ببیننم و پێشوتریش نەبینراوە،وتوشیەتی، ئەوە بەشێکە لەسروشت و ژیانی کێویی.

بە گوێرەی وتەی ئەو مامۆستایەی زانکۆ گۆڕانکاری جیناتی یەکێکە لە دیاردە سروشتییەکانی پەرەسەندن.
شایانی ئاماژەیە پێشتر ماری دو سەر لە جۆری کۆبرا دۆزراوەتەوە و ئێستاش لە تاقیکردنەوەکانیاندا هەیە‪.‬
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP