به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌خرێته‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندن

- 5/2/2019 11:18:00 AM 1212 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 
دیداری هۆشیاری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد، ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن كه‌ ده‌كرێنه‌ بنه‌ما بۆ وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی له‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندن.

 
ئه‌مڕۆ دیداری هۆشیاری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ شاری هه‌ولێر كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-ەوە ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی یه‌ك رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، تیایدا ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن كه‌ ده‌كرێنه‌ بنه‌ما بۆ وانه‌ی په‌روه‌رده‌یی له‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندن.

هۆشمه‌ند ره‌فیق، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند،" به‌مه‌به‌ستی هۆشیاری و به‌رنگاربونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئه‌و دیداره‌مان رێكخستوه‌، له‌ سێ پانێلدا بیست توێژینه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن، له‌ روانگه‌ی زانستیه‌وه‌ باس له‌ مه‌ترسیه‌كانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرێت، دواتر ئه‌و توێژینه‌وانه‌ ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادگاكان و لایه‌نی ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین".

راسپاره‌ده‌كانی دیداره‌كه‌ ئاڕاسته‌ی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری ده‌كرێت

 

وتیشی، له‌و توێژینه‌وانه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌ باس لە مه‌ترسیه‌كانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و هۆشیاری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌كرێت، دواتر ئه‌و توێژینه‌وه‌ و پرۆگرامانه‌ ده‌بنه‌ بنه‌مای په‌روه‌رده‌یی له‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، راسپاره‌ده‌كانی دیداره‌كه‌ ئاڕاسته‌ی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری ده‌كرێت.


نیشانەکردن :

#ماددەی هۆشبەر #هەولێر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP