بەپەلە

"مەترسی لەسەر ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەیە"
پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەدات

- 5/2/2019 10:26:00 AM 2975 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و لەبارەی چەند تەوەرێکەوە گفتوگۆ دەکات کە گرنگترینیان دەنگدانە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا. 

کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، 180 واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاری نەینەوا کۆکراوەتەوە، پەرلەمانتارانی کوردیش مەترسیان خۆیان لەوبارەیەوە دەخەنەڕو و دەڵێن، مەترسی هەیە دواتر هەنگاو بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش بنرێت.
کێشە هەیە لە ناو پەرلەماندا، بەشێک پێیان وایە کۆبونەوەکە نەکرێت

 

بەختیار شاوەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی پەرلەمانی عێرا ق بە خەندان-ی راگەیاند، کێشە هەیە لە ناو پەرلەماندا، بەشێک پێیان وایە کۆبونەوەکە نەکرێت، بەشێکی دیکەشیان پێیان وایە کۆبونەوەکە بکرێت و ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبوەشێنرێتەوە.
هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تا ئێستا نەیانتوانیوە پارێزگار بۆ پارێزگاکە هەڵبژێرن

 

هاوکات غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، "هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تا ئێستا نەیانتوانیوە پارێزگار بۆ پارێزگاکە هەڵبژێرن".
ئەنجومەنی پارێزگاکان یەکێکە لە پایەکانی دیموکراسی لە عێراقدا

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە باش نیە، چونکە ئەنجومەنی پارێزگاکان یەکێکە لە پایەکانی دیموکراسی لە عێراقدا".

غالب محەمەد راشیگەیاند، تا ئێستا نازاندرێت کە ئایا بەراستی دەیانەوێت ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبوەشێننەوە یان فشارێکە بۆ دیاریکردنی پارێزگارێک بۆ پارێزگاکە.
هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بۆ هەمو پارێزگاکانی دیکە مەترسی هەیە

 

سەبارەت بە مەترسیەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دوای بڕیاردان لەبارەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەوە ئەندامەکەی فراکسیۆنی گۆڕان وتی، "بۆ هەموو پارێزگاکانی دیکە مەترسی هەیە، دەبو پارتی و یەکێتی رێکبکەون و پارێزگارێک بۆ شارەکە دیاریبکەن".

نیشانەکردن :

#پەرلەمانی عیراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP