زانیاری نوێ لەبارەی پشکنینەکانی ئەمڕۆی نوسینگەی شاسوار عەبدولواحیدەوە ئاشکرابو

- 5/1/2019 9:09:00 PM 25261 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێکی ئەمنی بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی گشتی چونەتە ناو ئۆفیسی سەرەکی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.
هێزەکە بە مەبەستی پشکینی کەلوپەلەکانی سەرۆکی جوڵانەوەکە و دەستگیرکردنی سێ خۆبەخشی نەوەی نوێ کە یەکێکیان کەسێکی نزیکی سەرۆکی جوڵانەوەکەیە چونەتە ئەو شوێنە

بەپێی زانیارییەکانی دەنگی ئەمریکا هێزەکە بە مەبەستی پشکینی کەلوپەلەکانی سەرۆکی جوڵانەوەکە و دەستگیرکردنی سێ خۆبەخشی نەوەی نوێ کە یەکێکیان کەسێکی نزیکی سەرۆکی جوڵانەوەکەیە چونەتە ئەو شوێنە.

ئەو سێ کەسە بەپـێی ماددەی 2 لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە ئۆفیسەکەی شاسوار عەبدولواحید دەسـتگیرکراون.
بۆچونێک لە ناو دەزگای ئاسایشی هەرێم هەیە، فەرمانی دەسـتگیرکردن بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەربکرێت، بەپـێی یاسای سزادانی عێراقی کە دەڵێت هەرکەسێک تۆمەتبارێک بشارێتەوە سزادەدرێت بە بەندکردن و غەرامەکردن

هاوکات، بەپێی سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی بهێنرێت، لە ئێستادا بۆچونێک لە ناو دەزگای ئاسایشی هەرێم هەیە، فەرمانی دەسـتگیرکردن بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەربکرێت، بەپـێی ماددەی 273 ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ی ساڵی 1969 کە دەڵێت هەرکەسێک تۆمەتبارێک بشارێتەوە سزادەدرێت بە بەندکردن و غەرامەکردن، ئەمە جگە لەوەی لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی و پەرلەمانتارەکەی وتی هەڕەشەی لێکراوە.

ڕۆژی هەینی ڕابردو وتەبێژی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی  ڕاگەیاند" داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر ئەو بابەتە جوڵاندوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دو کەس دەرچوە و یەکێکیان دەستگیرکراوە وە دەستگیراوە بەسەر کەلوپەلەکانیدا."
هۆکاری ئازادنەکردنی ئەو کەسەی کە سکرتێری جوڵانەوەی نەوەی نوێیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەڵگەی نوێ دەدۆزرێنەوە لەسەر کەلوپەلەکانی

 

هاوکات، بەوتەی ئەو سەرچاوەیە داواکاری گشتی ڕاستەوخۆ چاودێری ئەو کەیسە دەکات، وە هۆکاری ئازادنەکردنی ئەو کەسەی کە سکرتێری جوڵانەوەی نەوەی نوێیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەڵگەی نوێ دەدۆزرێنەوە لەسەر کەلوپەلەکانی، وە هەتا ئێستاش لە لێکۆڵینەوەدایە.

وتیشی" ئەو بەڵگانەی دەستیان بەسەردا گیراوە دەریدەخەن کارەکە بە شێوەیەکی (مونەزم) کراوە."

لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەم سیناریۆ قیزەونانەی دەسەڵات خەڵکێکی زۆر کەم باوەڕی پێدەکات و نامانترسێنیت، ئەگەر مەردن هەر شتێکیان هەیە با بۆ ڕایگشتی ئاشکرای بکەن."


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP