رۆژی جیهانی کرێکاران خۆپیشاندانەکانی فەرەنسای فراوانترکرد، پێکدادان رویداوە

- 5/1/2019 5:03:00 PM 1344 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەمڕۆ لەرۆژی جیهانی کرێکاراندا خۆپیشاندانەکانی پاریس بەرفراوانتربون و بەریەککەوتن لەنێوان خەڵک و پۆلیس رویدا و نزیکەی 200 کەسیش دەستگیرکران.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە لەرۆژی جیهانی کرێکاراندا پێش دەستپێکردنی رێپێوانی سەندیکای کرێکاران، ژمارەیەکی زۆر لەچالاکوانانی دژە سەرمایەداری و و چەپرەوەکان تێکەڵی هێلەک زەردەکان بون و بەهۆیەوە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و خەڵک رویدا و نزیکەی 200 کەسیش دەستگیرکران.
خۆپیشاندەران بەردیان هاویشتوە و پۆلیسشی بەبەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی داوە

بەپێی زانیارییەکان خۆپیشاندەران بەردیان هاویشتوە و پۆلیسشی بەبەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان داوە.

بەشێک لەخۆپیشاندەران بەماسکی رەشەوە بەشدارییان کردوە و خۆیان ناوناوە بلۆکی رەش و پۆلیسیش هەوڵی دەستگیرکردنی داون.
نزیکەی 200 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون

بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا نزیکەی 200 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و خۆپیشاندانیش بەردەوامە.
هەفتەی رابردو ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا وەک هەوڵێک بۆ رازیکردنی هێلەک زەردەکان کە ساڵی رابردو بەهۆی گرانبونی نرخی بەنزینەوە هاتنە سەر شەقام بەڵێنی کەمکردنەوەی باجی دا بەمەرجی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارکردن، بەڵام بەڵێنی کەمکردنەوەی باجیش خۆپیشاندەرانی رازینەکرد.

نیشانەکردن :

#فه‌ڕه‌نسا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP