بەرلەوەی دەستڕێژی گولـلە لەخۆی بكات چی دەڵێت
خەندان دواین زانیاری لەسەر تەندروستی حاكم گۆران بڵاودەكاتەوە

- 4/30/2019 11:34:00 PM 105542 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حاكم گۆران بەر لەوەی دەستڕێژی گولـلە لەخۆی بكات دەڵێت، "منیش وەكو هەر مرۆڤێكی ئاسایی رەنگە هەڵەم كردبێت، راشیدەگەیەنێت، كە بەتەنها ماوەتەوە و كەس دەستی هاوكاری بۆ  درێژ نەكروە تا بتوانێ خزمەتی كورد و كوردستان بكات، وتەبێژی پۆلیسی دهۆكیش دواین زانیاری بۆ خەندان ئاشكرا دەكات.

ئەمشەو ئەو حاكمەی دوساڵ لەمەوبەر چوە سەر چیاو رایگەیاند، تا ئەو كاتەی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان رانەگەیەندرێت نایەمە خوارەوە، دەستڕێژی گولـلەی لەخۆیكرد.

هاوڵاتیانی هێژا، منیش وەكو هەر مرۆڤێكی ئاسایی رەنگە هەڵەم كردبێت و كەموكوڕیم هەبێت

 

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا حاكم گۆران دەڵێت: هاوڵاتیانی هێژا، منیش وەكو هەر مرۆڤێكی ئاسایی رەنگە هەڵەم كردبێت و كەموكوڕیم هەبێت، من دو ساڵ لەسەر چیا مامەوە لەپێناوی ئەو پەیامەی ویستم بیگەیەنم.

من بەتەنها مامەوە و كەس دەستی هاوكاری بۆ من درێژ نەكرد تا بتوانم خزمەتی كورد و كوردستان بكەم

 

حاكم گۆڕان دەشڵێت:"من بەتەنها مامەوە و كەس دەستی هاوكاری بۆ من درێژ نەكرد تا بتوانم خزمەتی كورد و كوردستان بكەم"، دوای ئەو قسانەی هاوڵاتیەك كە دەنگی دەردەكەوێت هەوڵ دەدات حاكم گۆران رابگرێت بۆ ئەوەی تەقە لە خۆی نەكات، بەڵام بەر لەوەی بگاتە لای، حاكم گۆران لەڕێگەی چەكی كڵاشینكۆفەوە دەستڕێژی گولـلە لەخۆی دەكات.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند:"لەئێستادا حاكم گۆران لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ئاكرێ لەژێر چاودێری پزیشكیدایەو نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.

وتیشی: حاكم گۆران ناوی تەواوی (سوبحی عەبدوڵایە) و دو گولـلە لە جەستەیدا بوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP