عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی وێنەڤیدیۆییەکەی داعشەوە راگەیاند

- 4/30/2019 11:05:00 PM 9072 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند رێکخراوی داعش سەرەڕای لاوازبونی هێشتا مەترسییە و وێنە ڤیدیۆییەکەی ئەبوبەکر بەغدادیش لەشوێنێکی دورەدەست تۆمارکراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند رێکخراوی داعش سەرەڕای لاوازبونی هێشتا مەترسییە و وێنە ڤیدیۆییەکەی ئەبوبەکر بەغدادیش لەشوێنێکی دورەدەست تۆمارکراوە.

دوێنێ دوشەممە رێکخراوی داعش پاش چوار ساڵ دورکەوتنەوەی لەمیدیاکان، وێنەیەکی ڤیدیۆیی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوەکە بڵاوکردەوە و تێیدا بەغدادی باسی دواین گۆڕانکارییەکانی رێکخراوەکەی و روداوەکانی ناوچەکەی کرد.
دەرکەوتنی بەغدادی لەم کاتەدا بۆ ئەوەیە ورە بدەنەوە بەرێکخستنەکانیان

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند دەرکەوتنی بەغدادی لەم کاتەدا بۆ ئەوەیە ورە بدەنەوە بەرێکخستنەکانیان بەتایبەتی کە دەیانەوێت زنجیرەیەک تەقینەوە ئەنجامبدەن. 

راشیگەیاند هەرچەندە کۆنترۆلی تەواوی ناوچەکانی لەدەستداوە و تواناکانی بەتەواوەتی لەدەستداوە، بەڵام داعش هێشتا مەترسییە و پێویستە بەهۆشیارییەوە مامەڵەی لەگەل بکرێت.

لەبارەی شوێنی تۆمارە ڤیدیۆییەکەشەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند ناتوانم زانیاری هەواڵگری ئاشکرابکەم بەڵام ئاشکرایە کە وێنە ڤیدیۆییەکە لەشوێنێکی زۆر دورە دەست تۆمارکراوە.
 

نیشانەکردن :

#عیراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP