لەسەرداوای سەرۆك بەرهەم بەڕێوەبەری گشتی "یۆنسکۆ" بەڵێن دەدات شوێنەوارەكانی عێراق بخاتە لیستی شوێنەوارە مێژوییەکانی جیھان

- 4/30/2019 5:14:00 PM 2848 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەروەردە و زانست و رۆشنبیری (یۆنسکۆ) خاتو ئودری ئەزولای، رێكکەوتن لە بارەی كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری بۆ داوای عێراق لە سەر دۆسێی تۆمارکردنی ئاسەوارەکانی بابل لە لیستی شوێنەوارەکانی جیھاندا.
سەرۆک بەرھەم ساڵح، بانگهێشتی خاتو ئەزولای کرد بۆ سەردانیکردنی عێراق

 

لەراگەیەندراوەكەدا هاتوە، سه‌رۆك كۆمار بەردەوامە لە هەوڵەکانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لە لیژنەی تایبەت بەو دۆسیەیە و وەزارەتی رۆشنبیری و پارێزگاری بابل لەپێناو تۆماركردنی ئاسەوارەكانی بابل لە لیستی شوێنەوارە جیهانیەكان.
 
سەرۆک بەرھەم ساڵح لەگەڵ خاتو ئەزولای باسی لە رۆڵی (یۆنسکۆ) كرد لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ، بەتایبەتی شوێنەوارە مێژوییەکانی شارەکە، هاوکات رۆڵی (یۆنسکۆ)ی لە پشتیوانیکردنی داواکەی عێراق بۆ تۆمارکردنی ئاسەوار و ناوچە مێژوییەکانی لە لیستی شوێنەوارە مێژوییەکانی جیھاندا بەرزنرخاند.

بەڕێوەبەری گشتی یۆنسکۆ خۆشحاڵی خۆی بەو بانگهێشتنامەیەی سه‌رۆك كۆمار دەربڕی

 

ھەروەھا سەرۆک بەرھەم ساڵح، بانگهێشتی خاتو ئەزولای کرد بۆ سەردانیکردنی عێراق، لای خۆشیه‌وه‌ بەڕێوەبەری گشتی یۆنسکۆ خۆشحاڵی خۆی بەو بانگهێشتنامەیەی سه‌رۆك كۆمار دەربڕی و بەڵێنی دا كه‌ داواكه‌ جێ بەجێ بكات، هه‌روه‌ها جەختی لە پشتیوانیکردنی رێکخراوی (یۆنسكۆ) لە عێراق کردەوە بۆ تۆمارکردنی لە لیستی شوێنەوارە مێژوییه‌كانی جیھاندا، و باسی رۆڵی رێکخراوەکەی لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارانە كرد كه‌ دوچاری وێرانکردن بون لە سەر دەستی تیرۆریستانی داعش.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP