ژنێک ئاهەنگی جیابونەوە دەگێڕێت
15ساڵ لەهەوڵی جیابونەوەدا بوە

- 4/29/2019 9:59:00 PM 58333 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی دانیشتوی ویلایەتی نیو جێرسی ئەمریکا پاش ئەوەی بۆماوەی 15 ساڵ شەڕی جیابونەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی دەکات، دواتر جیادەبێتەوە و بەو بۆنەیەوە ئاهەنگێکی گەورە سازدەکات.

بەپێی هەواڵێکی یونی لادی بریتانی، گاسرین ناڤارۆی ئەمریکی کەتەمەنی 34 ساڵەو لەتەمەنی 20 ساڵیدا هاوسەرگیری لەگەڵ مارکی هاوسەری کردوە، پاش 15 ساڵ لەشەڕی جیابونەوە دواجار بڕیاری جیابونەوەکەی سەردەگرێت و بەوبۆنەیەوە ئاهەنگێکی گەرم سادەکات کە تێیدا کێک و خواردنەوەی تایبەت ئامادە دەکات و لەسەر کێکەکە دەنوسێت " راستەوخۆ پاش جیابونەوە" 
لەدوا چرکەساتی بڕیارەکەی بۆ هاوسەرگیری پەشیمان بۆتەوە 

وەک خۆی باسیدەکات ئەو لەدوا چرکەساتی بڕیارەکەی بۆ هاوسەرگیری پەشیمان بۆتەوە، بەڵام وەک دەلێن پەشیمانی دادی نەدا.
نهێنی لێ شاردۆتەوە و وەک پێویست راستییەکانی بۆ باسنەکردوە

ئەوەشی ئاشکراکردوە بەهۆی ئەوەی نهێنی لێ شاردۆتەوە و وەک پێویست راستییەکانی بۆ باسنەکردوە داوای جیابونەوەی کردوە.
مێردەکەی هەڕەشەی لێکردوە و پێیوتوە کە ژیانی دەسڕیتەوە

جارێکی تر لەساڵی 2012 داوای جیابونەوەی کردوە، بەڵام مێردەکەی هەڕەشەی لێکردوە و پێیوتوە کە ژیانی دەسڕیتەوە و لەناویدەبات.

بەو شێوەیە چەندین جار هەوڵی جیابونەوەی داوە، بەڵام مێردەکەی ئامادە نەبوە واژۆی مامەڵەکان بکات، لەبەرئەوە لەسەر تەواوی دیکۆرات و میزەڵدان و کەرەستەکانی ئاهەنگەکەی نوسیویەتی " جیابونەوەیەکی بەختەوەرانە" 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP