دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبوك "سندوقی خه‌و" بۆ هاوژینه‌كه‌ی به‌رهه‌مده‌هێنێت

- 4/29/2019 8:35:00 PM 11328 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دامەزرێنەری فەیسبوك وێنەی داهێنانێكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"بە مەبەستی رێكخستنەوەی كاتی خەوی هاوسەرەكەی ئەو داهێنانەی بەئەنجام گەیاندوە" و ئەو كارە نوێیەی بە "سندوقی خەو" ناوبرد.
پێكهاتوە لە سندوقێكی بچوك و بە مەبەستی رێكخستنی كاتی خەوی هاوسەرەكەی دروستیكردوە

 

مارك زوكەربێرگ، دامەزرێنەری كۆمپانیای فەیسبوك دوێنێ یەكشەممە لە بڵاوكراوەیەكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی داهێنانە نوێیەكەی بەناوی "سندوقی خەو" راگەیاند، كە پێكهاتوە لە سندوقێكی بچوك و بە مەبەستی رێكخستنی كاتی خەوی هاوسەرەكەی دروستیكردوە.

مارك دەڵێت "به‌هۆی ئه‌وه‌ی پریسیڵا-ی هاوژینی هه‌مو شه‌وێك تا به‌یانی چه‌ندین جار له‌ خه‌و خه‌به‌ری بوه‌ته‌وه‌ تا بزانێت كاتی هه‌ستاندنی منداڵه‌كانی له‌ خه‌و هاتوه‌یاخود نا، بیری له‌داهێنانی ئه‌و سندوقه‌ كردوته‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان كاتژمێر 6 بۆ 7ی به‌یانیان روناكیه‌كی كه‌می هه‌یه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌توانێت بزانێت كه‌ كاته‌كه‌ی گونجاوه‌ بۆ هه‌ستاندنی منداڵه‌كانیان له‌ خه‌و".

كاتێك پریسێلا سه‌یری كاتژمێری مۆبایله‌كه‌ی كردوه‌ نه‌یتوانیوه‌ جارێكی دیكه‌ بخه‌وێته‌وه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ سیسته‌می خه‌وی تێكچوه‌

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ "كاتێك پریسێلا سه‌یری كاتژمێری مۆبایله‌كه‌ی كردوه‌ نه‌یتوانیوه‌ جارێكی دیكه‌ بخه‌وێته‌وه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ سیسته‌می خه‌وی تێكچوه‌، به‌ڵام ئێستا به‌ هۆی ئه‌و سندوقه‌وه‌ كه‌ كاتژمێری له‌سه‌ر نیه‌ بۆ ئەوەی هاوسه‌ره‌كه‌ی توشی دڵه‌راوكێ نه‌كات و ته‌نها له‌ كاتی گونجاو بۆ هه‌ستاندنی منداڵه‌كان ئه‌و روناكیه‌ كارده‌كات ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بوه"‌. 

مارك له‌ كۆتاییدا راشیگه‌یاندو "وه‌كو ئه‌ندازیارێك، دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی به‌ مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی هاوبه‌شی ژیانی ئامێرێكی به‌رهه‌مهێناوه‌" و به‌ بۆچونی ئه‌و "ئه‌و كاره‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین رێگاكان بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و سوپاسگوزاری بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP