​ زریان و رەشەبایەکی بەهێز کەربەلای گرتەوە

- 4/29/2019 8:17:00 PM 26980 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە زریان و رەشەبایەکی بەهێز ناوچەی کەربەلای گرتەوە و بەهۆیەوە دو کەس گیانیان لەدەستداو 20 کەسی دیکەش برینداربون.

سەرچاوە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ جگەلە کەربەلا لەچەندین پارێزگاو ناوچەی دیکە زریان و رەشەبا رویانداوە و دەیان کەسیش رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

هاوکات بۆرێگرتن لە مەترسییەکانی ئەو شەپۆلە زریان و رەشەبایەی ناوچە جیاوازەکانی گرتۆتەوە تەواوی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی عێراق کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP