تاوتوێی پەیوەندیە دو قۆڵییەکانیان کردوە
قوباد تاڵەبانی: لەبەر ڕۆشنایی چارەسەرەکانی مام جەلال لەگەڵ چاوشئۆغڵۆ باسی کەرکوکمان کرد

- 4/29/2019 7:49:00 PM 4388 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دوای کۆبونەوەی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: پێداگریان لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەی كەركوك كردەوە لەسەر بنەمای پێكەوەژیان و لەبەر رۆشنایی چارەسەرەكانی مام جەلال.

ئەمڕۆ دوشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا لە شاری هەولێر کۆبونەوە. 

 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" هەردولا هاوڕابوین لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵیەكان و كاری هاوبەش لە دۆسیەی ئاو و فراوانكردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی".
پێویستە بەهەمو توانایەك رێگری بكەین لەدروستبونی داعشێكی نوێ لە ناوچەكە

 

وتیشی:" هەردولا هاوڕابوین لەسەر پاڵپشتی ئۆقرەیی و ئارامی لە موسڵ، هاوکات جەختمكردەوە پێویستە بەهەمو توانایەك رێگری بكەین لەدروستبونی داعشێكی نوێ لە ناوچەكە".
پێداگریشمان لەدۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەی كەركوك كردەوە لەسەر بنەمای پێكەوەژیان و لەبەر رۆشنایی چارەسەرەكانی مام جەلال

 

رونیشیکردوەتەوە:" لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باسی ئەو پرسانەمان كرد كە دەشێت ببنە بەرنامەی كاری هاوبەش لەبوارەكانی ئابوری و خوێندن و زانكۆكان، ئامادەیی پاڵپشتی هەمو چارەسەرێكی ئاشتیانەمان كرد لەتوركیا، پێداگریشمان لەدۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەی كەركوك كردەوە لەسەر بنەمای پێكەوەژیان و لەبەر رۆشنایی چارەسەرەكانی مام جەلال".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP