داعش پەیامێکی ڤیدیۆیی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاوکردەوە

- 4/29/2019 7:35:00 PM 22318 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

داعش پەیامێکی ڤیدیۆیی ئەبوبەکر بەغدادی لە دوای ساڵی 2014 وە بڵاوکردەوە.


سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە رێکخراوی داعش پاش پێنج ساڵ، پەیامێکی ڤیدیۆیی ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی رێکخراوەکەی بڵاوکردەوە.
بەشێوەیەکی لەسەرخۆ باسی دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و روبەروبونەوەکانی رێکخراوەکەی دەکات

وەک لەوێنە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت بەغدادی بەتەندروستییەکی باش و بەشێوەیەکی لەسەرخۆ باسی دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و روبەروبونەوەکانی رێکخراوەکەی دەکات.

رون نیە کەی ئامادەکراوە، بەڵام لەپەیامە ڤیدیۆییەکەدا کەماوەکەی 18 خولەکە بەغدادی بە رابردو باسی شەڕی باغۆز دەکات و دەڵێت ئەو جەنگە کۆتایهات. ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو سەرکردەیەی رێکخراوی داعش تا دوای کۆتایهاتنی شەڕی باغۆزیش لەژیاندا ماوە.

بۆیەکەمین جار بەغدادی لەمزگەوتی نوری لەموسڵ دەرکەوت و لەوتارێکدا خەلافەتەکەی راگەیاند.

لەئێستاشدا لەهەریەک لەسوریا و عێراق ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکانی لەدەستداوە و بەغدادیش لەسەرەوەی لیستی داواکراوانی جیهاندایە و ئەمریکاش بڕی 25 ملیۆن دۆلاری وەک دیاری بۆ هەر کەسێک داناوە کە زانیاری لەبارەی شوێن و پێگەی ناوبراو بداتە وڵاتەکەی. 

 


نیشانەکردن :

#داعش

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP