دو دەفتەردۆلاری بە فێڵ لە گەنجێک وەرگرتوە
پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

- 4/29/2019 7:12:00 PM 4308 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند: هاوڵاتییه‌كیان دەستگیرکردوە كه‌ به‌ فێڵ بڕی دو ده‌فته‌ر دۆلاری له‌هاوڵاتییه‌ك وه‌رگرتوه‌.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە: دوای ئەوەی گەنجێک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد دژی شۆفێرێکی تەکسی کەوا هەڵساوە بە فێڵکردن و وەرگرتنی پارەیەکی زۆر لەو کەسە، هێزەکانی پۆلیس توانیویانە ئەو کەسە دەستگیربکەن.

پۆلیس دەشڵێت، تۆمەتبار بە ناوی (هـ. ح. ن ) دانی نا بە تاوانەکەی کەوا هەڵساوە بە تاوانی فێڵکردن لە گەنجێک و وەرگرتنی بڕێک پارە لێی کە بە نزیکەی (20.000 $) بیست هەزار دۆلاری ئەمەریکی (دودەفتەر دۆلار) دەخەمڵێنرێت.

پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی  دادوەر کرا  و بڕیاریدا بە بەندکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٥٦) لە (ی. س. ع).

نیشانەکردن :

#پۆلیس #هەولێر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP