بەپەلە

بۆ یەکەمجار ڤیستیڤاڵی فیلمی دۆکیومێنتاری زانکۆی سلێمانی بە مۆبایل نمایشکرا

- 4/29/2019 3:56:00 PM 1093 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە زانکۆی سلێمانی یەکەمین پڕۆژەی خوێندکارانی تەلەفزیۆنی بەشی راگەیاندن لە ژێر ناوی "ڤیستیڤاڵی فلیمی دۆکیومێنتاری بە مۆبایل" نمایشکرا.

خوێندکاران فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییان بەرهەم هێنابو، بە سود بینین لە مۆبایلەکانیان، چەندین بەرهەمی ڤیدیۆیی لە شێوەی گێڕانەوەی تایبەت بە ژیانی کەسە ناودارەکان و کەسە پیشەییەکان نمایشکرا،  کە خوێندکارەکان لە رێگەی ئەپلیکەیشنی مۆبایلەکانیانەوە وێنە و مۆنتاژ، هەروەها ئەو ئیفێکتانەی بەکاریان هێنابو ئەنجامیانداوە.

دکتۆر سەمەد عەبدولقادر، مامۆستای بەشی راگەیاندن و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە لە لێدوانێکدا بۆ خەندان وتی، "ڤیستیڤاڵی فیلمی دۆکیومێنتاری لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئەمساڵدایە، کە خوێندکاران راهێنرابون لەسەر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ، چەندین فیلمی وەک راپۆرتی فیڵد، دیالۆگ لەگەڵ کامێرا، چەندین راپۆرتی جۆراوجۆریان بەرهەم هێنابو".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم چوارچێوەیەدا فیلمی دۆکۆمێنتاری پۆرترێتیان بەرهەم هێنابو، کە یەکەمینجارە لە هەرێمی کوردستان لە هۆڵەکانی خوێندنی میدیا تەکنەلۆژیای نوێ بەکاربهێنرێت بە شێوەیەک کە بۆ بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی ببێت، کە ئەمەش یەکەم جارە و یەکەم هەنگاوە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP