بەپەلە

نمایشكارێكی جلوبەرگ لەكاتی نماشكردندا گیانیلەدەستدا

- 4/29/2019 3:48:00 PM 20363 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نمایشكارێك كە لە هەفتەی نمایشی جل و بەرگ لە شاری ساو پاولۆ-ی برازیل بەشداری كردبوە، لەكاتی نمایشكردنیدا روبەڕوی كیشەیەكی تەندروستی بوەوە و دوای ئەوەی كەوتە سەر زەوی گیانیلەدەستدا.

شەممەی رابردو 27ی نیسان، تالیس سواریس-ی تەمەن 26 ساڵ، لەكاتی نمیاشكردنی جل و بەرگدا بۆ ماركەی بازرگانی "ئۆكسا" لە شاری ساو پاولۆ-ی برازیل روبەڕوی كێشەیەكی تەندروستی بوەوە و لەبەردەم ئامادەبواندا كەوتە سەر زەوی.

بەگوێرەی لێدوانی رێكخەرانی ئاهەنگەكە، سەرەتا ئامادەبوان پێیانوابوە ئەو كەوتنەی سواریس بەشێكە لە نمایشەكە، بەڵام دواتر تیمی تەندروستی ئاهەنگەكە بە پەلە بەرەو نمایشكارەكە رۆشتن و لەبەردەم ئامادەبواندا فریاكەوتنی سەرەتاییان بۆ ئەنجامدا.

رۆژنامەی فولها پرێس-ی برازیل رایگەیاندوە، سواریس پێش ئەوەی بكەوێت پێی لە قەیتانی پێڵاوەكانی هەڵكەوتوە و دوای ئەوەی كەوتوەتە سەر زەویەكە كەفی سپی لە دەمی  هاتوەتە دەرەوە.

دوای ئەوەی لە رێگەی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنەوە سواریس گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، پزیشكەكان پشكنینیان بۆ ئەنجامدواە و پاش ماوەیەكی كەم رایانگەیاندوە ئەو نمایشكارە گیانیلەدەستداوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP