پۆلیسی سلێمانی: لەماوەی دو هەفتەدا 46 تۆمەتبارمان دەستگیرکردوە

- 4/29/2019 3:08:00 PM 1582 جار خوێندراوەتەوە

 خەندان-
       
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی دو هەفتەی رابردودا هێزەکانیان 46 تۆمەتباریان دەستگیرکردوە و دەستیان بەسەر سێ چەکی جۆری دەمانچەدا گرتوە و پێنج کافتریا و گازینۆشیان داخستوە.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، بە پێی فەرمانی دادگا هێزەکان توانیویانە لە ماوەی دو هەفتەدا 46 تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردوە بە پێی مادەی 21 ی چەک، دەستیش بەسەر سێ جۆر چەکی دەمانچەدا گیراوە.
به‌ بیانوی جۆراوجۆر هاوڵاتیانیان فریوداوه‌ و پاره‌یان لێوه‌رگرتون

 

پۆلیس دەشڵێت: 16تۆمه‌تباری دیکە ده‌ستگیركراون کە به‌ بیانوی جۆراوجۆر هاوڵاتیانیان فریوداوه‌ و پاره‌یان لێوه‌رگرتون، 27 تۆمه‌تباری دیکەش ده‌ستگیركراون کە چەندین تاوانی دیکەی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را و پشكنینی یانه‌ و گازینۆ و كافتریاكان پێنج كافتریا و گازینۆ داخران كه‌ پابه‌ندنه‌بون به‌ رێنماییه‌كانی گه‌شتوگوزار و ئه‌و شوێنه‌یان بۆ قوماركردن به‌كارهێناوه‌.                                                                                                                  

نیشانەکردن :

#پۆليس #سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP