بە ڤیدیۆ: منداڵێك لە بەرزایی 12 نهۆمەوە بەردەبێتەوە و لە مردن رزگاریدەبێت

- 4/28/2019 7:51:00 PM 7543 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

منداڵێك لە هیندستان، دوای ئەوەی لە بالكۆنی ماڵی خۆیانەوە لە بەرزایی 12 نهۆمی باڵەخانەیەكەوە دەكەوێـتە خوارەوە، بە شێوەیەكی سەیر لە مردن رزگاریدەبێت.

هیتال سارولی تەمەن 13 ساڵ، لە بەرزایی 12 نهۆمەوە بەسەر سەربانێكی كانزایی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلدا دەكەوێتە خوارەوە و دواتر سەربانە كانزاكە دەشكێت و سارولی دەكەوێتە حەوشەیەكی خوارتر.

لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، دوای ئەوەی هیتال دەكەوێتە خوارەوە، ژمارەیەك خەڵك كە لەو ناوچەیەدان بە مەبەستی بەدەمەوەچونی ئەو منداڵە بە پەلە بەرەو شوێنی روداوەكە دەڕۆن.

سەرچاوەكانی هەواڵی هیندستان رایانگەیاندوە "ئەو كچە منداڵە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوڕێكانی قوتابخانەی چوەتە باڵكۆنی ماڵەكەیان و دواتر كەوتوەتە خوارەوە".

دوای ئەوەی هیتال گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، پزیشكەكان رایانگەیاندوە  ئەو منداڵە روبەڕوی زەبرێكی زۆر سەخت بوەتەوە و سەر و سك و هەردو دەست و قاچەكانی لەگەل ئێسكی حەوزی-دا شكاوە و زیانی پێگەیشتوە، بەڵام بەشێوەیەكی سەیر هیچ شوێنێكی سەرەكی جەستەی وەكو مێشك و دڵ و گورچیلە و جگەری زیانی پێنەگەشتوە و ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی ئەو كچە لە مردن رزگاری ببێت. 


نیشانەکردن :

#هیندستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP